مەولود چاوشئۆغڵو وەزیر دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد کە لە 10ی ئاداردا، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکراینا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئانتاڵیادا کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ئەنجام دەدەن.
دوای دروستبوونی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، ئەوە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوە لە ئاستێکی باڵا لە نێوان ئەو دوو وڵاتە. پێشتر دوو جار لە بێلاڕووس کۆبووبوونەوە، بەڵام ئەنجامی نەبوو. ئەمڕۆ 12 رۆژ بەسەر دەستپێکی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا تێدەپەڕێت، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس وڵاتەکەیان جێهێشتووە، زۆربەیان بەرەو پۆڵەندا دەچن. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئەمە خێراترین گەشەی قەیرانی پەنابەرییە ئەوروپا لە جەنگی جیهانیی دووەمەوە رووبەڕووی دەبێتەوە. رووسیا بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی، تاوەکو ئێستا توانیویەتی خێرسۆن کۆنترۆڵ بکات. هەروەها لە خارکیڤ و کیێڤ کە دوو گەورەترین شاری ئۆکراینان نزیکبوونەتەوە. بەشێوەیەکی بەردەوام بۆردوومانی ماریۆپۆل دەکات و ئامانجی ئەوەیە کە بە کۆنترۆڵکردنی ئەو شارە و ئۆدێسا، ئۆکرانیا لە دەریای رەش داببڕێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی