“تورکیا ناتوانێت دەستەوەستان بمێنێتەوە بەرامبەر بەوەی لە سووریا روودەدات”
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • “تورکیا ناتوانێت دەستەوەستان بمێنێتەوە بەرامبەر بەوەی لە سووریا روودەدات”

“تورکیا ناتوانێت دەستەوەستان بمێنێتەوە بەرامبەر بەوەی لە سووریا روودەدات”

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، تورکیا ناتوانێت دەستەوەستان بمێنێتەوە بەرامبەر بەوەی لە سووریا روودەدات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
“تورکیا ناتوانێت دەستەوەستان بمێنێتەوە بەرامبەر بەوەی لە سووریا روودەدات”
0

لایک

لەمیانی چاوپێکەوتنیکی لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی رووسیا تودەی، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە رووسیا کرد و وتی، “ئێمە لەسەر داوای فەرمیی سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتی شەرعی ئەو وڵاتە لە سووریاین. ئێمە بەپێی رێککەوتننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوێین و بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٥٤ ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ دەکەین. ئێمە بەردەوام دەبین لەم کارە، پشتگیری لە هەوڵەکان دەکەین بۆ وەرگرتنەوەی هەموو خاکی وڵاتەکە بۆ ژێر دەسەڵاتی حکوومەت”.

هاوکات لاڤرۆڤ وتیشی، “هێشتا یەکەکانی سوپاکانی ئەو وڵاتانە هەن کە کەس لەوێ بانگی نەکردوون. سەربازە ئەمریکییەکان هێشتا بەشێکی زۆری کەناری خۆرهەڵاتی فوراتیان داگیرکردووە. ئەوان هەوڵ دەدەن بەناو دەوڵەت لەوێ دابمەزرێنن، پشتگیری لە دابەشکردن دەکەن، هەستی بەشێک لە کوردەکانی عێراقیش لە ناوچەکە بەکار دەهێنن. بەم شێوەیە کێشە لەو پێکهاتەیەدا دروست دەکەن کە کوردەکانی عێراق و سووریا یەکدەخات”.

لاڤرۆڤ باسی لەوەشكرد كە هەموو ئەم دۆخە بوو گرژیی لە ناوچەكەدا دروست كرد و راشیگەیاند، “توركیا بێگومان ناتوانێت دەستەوەستان بمێنێتەوە بەرامبەر بەمانە، ئێمە دەمانەوێت ئەو كێشانە لە چوارچێوەی رێزگرتن لە سەربەخۆیی و یەكپارچەیی خاکی سووریا چارەسەر بكرێن”.

وەزیری دەرەوەی رووسیا، گوتیشی: “لەگەڵ کوردەکانیشدا کۆدەبینەوە، بانگهێشتیان دەکەین کە بە وردی بزانن چۆن ئەمریکا بەڵێنی پێ داون و جێبەجێی نەکردووە. باشترە لەگەڵ دیمەشق-دا گفتوگۆی جددی بکرێت و رێککەوتنێک بکرێت بۆ رێکخستنی ژیان لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا”.