سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری تورکیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندوە، لەساڵی رابردوودا کەرتی خزمەتگوزاری توانیویەتی بەبڕی چوار ملیار دۆلار بەدەستبهێنێت و زیاتر لە یەک ملیۆن کەس هاتونەتە تورکیا بۆ رواندنەوەی قژ.
سەروەت تەرزی، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری تورکیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندوە: گەشتیارانی بیانی زۆر گرنگی بە کەرتی تەندروستی دەدەن و تەنیا لەساڵی رابردودا گەشتیارانی بیانی زیاتر لە 10 ملیار دۆلاریان لەو کەرتەدا خەرج کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، رواندنەوەی قژ یەکێک بووە لە کەرتە گرنگەکان کە گەشتیاران زۆر گرنگییان پێداوە و ساڵی رابردوو زیاتر لە یەك ملیۆن کەس سەردانی تورکیایان کردوە بۆ رواندنەوە قژ.
لە بەشێکی قسەکانیدا سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری دەڵێت: هەنگاوی بەرچاو نراوە بۆ بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و هەوڵ دەدەین ئیستانبوڵ ببێتە پایتەختی گەشتیاری تەندروستی لە جیهاندا.
باسی لەوەشکردووە، بە بەردەوامی خول و کۆرس بۆ کیلنیک و نەخۆشخانەکان دەکەنەوە و زیاتر راهێنانیان پێ دەکەن بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی گەشتیاران بکەن.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە
5
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟