وەزیری دەرەوەی تورکیا رەتیکردەوە وڵاتەکەی پێشنیازی ئەمریکای قبووڵ کردبێت بە پێدانی سیستەمی ئێس-400 بە ئۆکراینا و رایگەیاند، ئەم سیستەمە موڵکی وڵاتەکەیەتی و رێککەوتن کراوە و کۆتایی هاتووە.
مهولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لە پەراوێزی بەشداریکردنی کۆڕبەندی دەوحە، لە پانێلی “Newsmaker” لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کڕینی نەوەی نوێی سیستمی بەرگریی ئاسمانی S-400 لەلایەن تورکیاوە وتی، “S-400ـهکانمان کڕی و رێککەوتنەکە کۆتایی ھات”.
تایبەت بەو پێشنیازەی بەرپرسانی ئەمریکا کە لە رێگەی میدیاکانەوە رایگەیاندووە، “با تورکیا S-400ـهکان بداتە ئۆکراینا”، چاوشئۆغڵو رایگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لە راستی و تیشی، “بەھیچ شێوەیەک ئەمە لەسەر مێز نییە. بەھیچ شێوەیەک ھەڵسەنگاندنمان بۆ ئەمە نەکردووە، بەڵکو ئەو سیستەمە کڕدراوە و رێککەوتن کراوە و کۆتایی پێهاتووە، ئیدی سیستەمەکە موڵکی تورکیایە”.
چاوشئۆغڵو لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی کرد لەگەڵ هاوپەیمانان و ئەمریکا و رایگەیاند، تورکیا لەبەر پێویستی، پێی باشە سیستمی بهرگریی ئاسمانیی لە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی بکڕێت، بەڵام ئەگەر نەماتوانی لەوێ بیکڕین، ئەوکات دەبێت ئەوە لە سەرچاوەیەکی دیکەوە بەدەستی بھێنین”.