به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوک ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی پێشبینیكردن بۆ دروستبوونی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین، باری له‌ناكاو له پارێزگاكه راگه‌یه‌ندرا.
نه‌بیل حه‌مدی بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای كه‌ركوک رایگه‌یاند، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هاتنی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین بۆ ئه‌م پارێزگایه كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوک راشیگه‌یاند، ته‌واوی كه‌ره‌سته‌كانی وه‌ک (ئۆكسجین، و چاره‌سه‌رییه‌كانی بۆڕییه‌كانی هه‌ناسه، قه‌تره‌ی چاو و ماسک بۆ دانیشتوانی پارێزگای كه‌ركوک) ئاماده كراوه.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆڵبارین ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كان له ئاماده‌باشیدان، جیا له‌وه‌ش هێڵی 122 ئاماده‌یه.