به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، لە ماوەی شه‌ش رۆژی رابردوودا نزیكەی چوار هەزار حاڵەتی تووشبوون بەنەخۆشی سكچوون و رشانەوە لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی داخڵ كراون.
د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نوێترین په‌یامیدا بڵاویكرده‌وه، “لە ماوەی شه‌ش رۆژی رابردودا نزیكەی 4000 حاڵەتی تووشبوون بەنەخۆشی سكچوون و رشانەوە لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی داخڵ كراون و حاڵەتی قورسیشیان تێدایە، خۆشبەختانە لەنەخۆشخانەكان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە”.
کۆلێرا سکچونێكی ئاوی توندە، بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو و خۆراک تووشی مرۆڤ دەبێت و سکچونێكی مەترسیدار دروستدەکات، ئەگەر بەزوی چارەسەر نەکرێت، مەترسی ئەوە دروست دەکات کە لە چەند کاتژمێرێکدا کەسی تووشبوو گیان لەدەستبدات.