دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، کارمەندانی ( ئێف بی ئای) لەکاتی پشکنینی ماڵەکەیدا لە ویلایەتی فلۆریدا پاسپۆرتەکەیان بردووە.
کاردانەوەکانی ترەمپ سەبارەت بە پشکنینی ماڵەکەی لەلایەن کارمەندانی نوسینگەی فیدراڵی ( ئێف بی ئای) بەردەوامە و لە پۆستێکی دیکەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی( تروس) رایگەیاندووە، کارمەندانی ئێف بی ئای لەکاتی پشکنینی ماڵەکەیدا پاسپۆرت و ئەلبومی وێنە و دەستنووسەکانیان بردووە، ئەوەش دەستدرێژییە بۆ سەر رکابەرێکی سیاسی لەسەر ئاستێک کە پێشتر لە وڵاتەکەیاندا رووینەداوە.
پێشتریش وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە ماڵەکەی ترەمپدا دەستبەسەر 11 سندوق بەڵگەنامەی نھێنیدا گیراوە کە ھەندێکیان لە لیستی زۆر نھێنیدابوون، بەڵام ترامپ لێدوانەکەی وەزارەتی دادی رەتکردەوە و رایگەیاند، بەڵگەنامەکان سیفەتی نھێنیان لەسەر نەبووە و لە گەنجینەیەکی پارێزراودا بوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا