تره‌مپ: ده‌توانرێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا جه‌نگ له‌ ئۆكرانیا كۆتایی پێبهێنرێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • تره‌مپ: ده‌توانرێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا جه‌نگ له‌ ئۆكرانیا كۆتایی پێبهێنرێت

تره‌مپ: ده‌توانرێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا جه‌نگ له‌ ئۆكرانیا كۆتایی پێبهێنرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
تره‌مپ: ده‌توانرێت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا جه‌نگ له‌ ئۆكرانیا كۆتایی پێبهێنرێت
0

لایک

سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌توانرێت له‌ رێگه‌ی رێككه‌وتنێکەوە جەنگی‌ ئۆكرانیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر كۆتایی پێبهێنرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بابەتە بە رێگەی سەربازی کۆتایی نایەت.


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند: جەنگی ئۆکرانیا لە رێگەی گفتوگۆوە کۆتایی پێ دەهێندرێت نەک لە رێگەی ناردنی چەک و هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا کە چەندین ملیاری دۆلار پێویستە.

لە بارەی چۆنیەتی کۆتایی هێنان بەم بابەتە دەڵێت: ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا بومایە لە ماوەی 24 کاتژمێردا جەنگی ئۆکرانیام لە رێگەی رێککەوتنێکەوە کۆتایی پێدەهێنا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر ترەمپ رایگەیاندبوو، ئەگەر جەنگی ئۆکرانیا کۆتایی نەیەت لەوانەیە سەر بکێشێت بۆ شەڕی ئەتۆم.