تراژیدیای مرۆیی.. 50 کۆچبەر لە تێکساسی ئەمریکا بە مردوویی دۆزرانەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • تراژیدیای مرۆیی.. 50 کۆچبەر لە تێکساسی ئەمریکا بە مردوویی دۆزرانەوە

تراژیدیای مرۆیی.. 50 کۆچبەر لە تێکساسی ئەمریکا بە مردوویی دۆزرانەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
تراژیدیای مرۆیی.. 50 کۆچبەر لە تێکساسی ئەمریکا بە مردوویی دۆزرانەوە
0

لایک

لە ویلایەتی تیکساس ـی ئەمریکا لە نێو بارهەڵگرێکدا تەرمی 50 کۆچبەری نایاسایی دۆزرایەوە و هەروەها 16 کەسی دیکە رەوانەی نەخۆشخانە کران کە چواریان منداڵن.

لە شاری سان ئانتۆنیۆی سەر بە ویلایەتی تێکساس  بارهەڵگرێک دۆزرایەوە کە تەرمی 50 کۆچبەری نایاسایی تێدا دەرهێنرا و 16 کەسی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراون، هەروەها 3 کەس دەستگیرکراوە کە بەتۆمەتباری رووداوەکە دادەندرێن.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی مەکسیک رایگەیاند کە لەنێو تەرمەکاندا 22ـیان هاووڵاتی مەکسیکن، حەوت کەسیان هاووڵاتی گواتیمالا و دوو کەسیشیان هاووڵاتی هۆندوراسن.