تا 20ـی ئەیلوول كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تا 20ـی ئەیلوول كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت

تا 20ـی ئەیلوول كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت

دوای وادەی دیاریكراو بڕیارەكە بە هیچ شێوەیەک درێژ ناكرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
تا 20ـی ئەیلوول كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت
0

لایک

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق رایگه‌یاند، تا 20ی ئەیلوول كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت.

لەماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێم لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان و بە تایبەتی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزی حكومەتیان لایە، بڕیاریدا بە رێژەی 15٪ داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكرێت و هاووڵاتییانیش بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكەی حكومەت كرد.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووە، ئێستاش كاركردن بە بڕیارەكە بەردەوامە، بەڵام 20-09-2022 دوا وادەی كاركردن و سوودمەندبوونە لە لێخۆشبوون، بۆیە پێویستە هاوبەشانی ئاو كە خوازیاری سوودمەندبوون، لە نزیكترین كاتدا سەردانی بنكە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمدا بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن، ئەگینا دوای وادەی دیاریكراو بڕیارەكە بە هیچ شێوەیەک درێژ ناكرێتەوە.