راگەیاندنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، سەرجەم گەشتەکانی فرۆکەخانەکە هەڵپەسێردراون.
فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد رایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە جوڵەی ئاسمانی فرۆکەخانەکە بۆ رۆژی یەکشەممە راگیراون.
دەشڵێت، گەشتی فرۆکەکان لە کاتی باشبوونی کەشوهەواوە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە كەشناسی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، شەپۆلێكی خۆڵبارین لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی وڵات دەستیپێكردووە و بەوهۆیەوە لە بەغداد و چەند شوێنێكی تر ئاستی بینین كەمبووەتەوە.
هەروەها كەشناسی عیراق پێشبینیشیكردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلی خۆڵبارینەكە پارێزگاكانی هەرێمیش بگرێتەوە.