تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا سه‌رۆككۆمار له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا سه‌رۆككۆمار له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌

تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا سه‌رۆككۆمار له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا سه‌رۆككۆمار له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌
0

لایک

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا سه‌رۆككۆمار له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌ تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ.

دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كۆبووه‌وه‌ و یه‌كێک له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تایبه‌ت به‌ مانه‌وه‌ی سه‌رۆككۆمار، ئه‌وه‌ش له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی به‌رهه‌م ساڵح كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو ئاڕاسته‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقی كردبوو.

دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاریدا كه‌ سەرۆککۆماری ئێستا دەتوانێت له‌كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ عێراق.

هەفتەى رابردوو د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق له‌ نوسراوێكدا داواى لە دادگای فیدراڵی عێراق کرد کە تەفسیری دوو مادەى دەستووری بۆ بکات له‌باره‌ی بەردەوامى ئەرکەکەی و بەکارهێنانى دەسەڵاتەکانى.