تایلاند.. لە رووداوێکی خوێناویدا چەکدارێک 23 منداڵ و ئەندامانی خێزانەکەی دەکوژێت

تایلاند.. لە رووداوێکی خوێناویدا چەکدارێک 23 منداڵ و ئەندامانی خێزانەکەی دەکوژێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
تایلاند.. لە رووداوێکی خوێناویدا چەکدارێک 23 منداڵ و ئەندامانی خێزانەکەی دەکوژێت
0

لایک

لە داینگەیەکی تایلاند چەکدارێک 23 منداڵ دەکوژێت، دوای ئەوەی ئەندامانی خێزانەکەی خۆیشی دەکوژێت و دواجار کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو 32 کەسەی کە لەلایەن چەکدارەکەوە کوژران 23 یان منداڵبوون، جگە لە منداڵەکانی ناو داینگەکە، مامۆستا و ئەفسەری پۆلیسیش کوژران.

رووداوەکە لە دایەنگەیەکی پارێزگای نۆنگ لامفو بووە، پۆلیسی پارێزگاکەش وتی، چەکدارەکە دوای کوشتنی ئەو کەسانە لە دایەنگەکە، ژن و منداڵەکەیی لە ماڵەکەی خۆیدا کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.

ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەو چەکدارە پێشتر ئەفسەری پۆلیس بووە.