ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی تاڵیبان رایگەیاند، ئەوان بەبۆنەی “نەورۆز” لەم هەفتەیەدا هیچ پشوویەک راناگەیێنن، بەڵام رێگری لە کەس ناکەن ئاهەنگ بەم بۆنەیەوە بگێڕن.
محەمەد یونس سدیقی، وتەبێژی وەزارەتی کار لە حکومەتی تاڵیبان بە ئاژانسی “رۆیتەرز”ـی رایگەیاند، “رۆژی دووشەممە هیچ بەبۆنەی نەورۆز هیچ پشوویەک راناگەیێنین”.
وتەبێژی وەزارەتی کار وتیشی، “ئەمجۆرە پشووانە بەگوێرەی شەریعەتی ئیسلام رێکناکەون، بەڵام ئاهەنگی مەدەنی تایبەت بەڕێوەدەچێت، ئەگەر هاووڵاتییان خوازیاربن لەم رۆژەدا ئاهەنگ بگێڕن، ئەوا رێگریان لێناکرێت”.