به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی پارێزگای كه‌ركوک رایگەیاند، دوای 14 ساڵ له ئه‌نجامدانی تاوانێک، تۆمه‌تباری سەرەکی تاوانەکە ده‌ستگیركرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوک راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه، 14 ساڵ به‌ر له ئێستا تاوانبارێک تاوانێكی كوشتنی ئه‌نجامداوه، پێی وابووه به خۆشاردنه‌وه له چنگی یاسا رزگاری ده‌بێت، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری له‌باره‌یه‌وه، تیمه‌كان توانیان ده‌ستگیری بكه‌ن.
ئەوەش هاتووه، تاوانباره‌كه به مادده‌ی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی سزا ده‌درێت و پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) هه‌بوو، دوای ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر، ده‌ستگیر كرا.