بە گوژمەی 11 ملیار دینار چەندین پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بە گوژمەی 11 ملیار دینار چەندین پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

بە گوژمەی 11 ملیار دینار چەندین پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بە گوژمەی 11 ملیار دینار چەندین پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن
0

لایک

لە سنوورى قەزای دەشتى هەولێر(ئەربیل)، بەگوژمەى زیاتر لە 11 ملیار دینار چەندین پڕۆژەى خزمەتگوزاریى جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 03-10-2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە رێوڕەسمى دانانى بەردى بناغەى چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزاریى لە سنوورى قەزای دەشتى هەولێر رایگەیاند، “لە چوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە سنوورى قەزایی دەشتى هەولێر بەخۆشحاڵییەوە ئێستا پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بەشێکیان دەستى پێ کردووە و بەشێکى تریشیان دەستیپێدەکات، کە کۆى بودجەى تەرخانکراو بۆ ئەنجامدانى ئەو پڕۆژانەش زیاتر لە (10 ملیار دینارە) لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و چەند پڕۆژەیەکیش لەسەر داهاتى 15% شارەوانییەکانە.

ئومێد خۆشناو ئەوەشی خستەڕوو، ئەوە لە هاوینى ساڵی رابردوو تاکو ئەمڕۆ (22) بیرى ئاو لە سنوورى قەزاكە بەگوژمەى (1 ملیار و 200 ملیۆن دینار) بۆ دابینکردنى ئاوى پاکى ماڵان و رووبەڕووبوونەوەى وشکەساڵى، لێدراوە، لەوانەش بەشێکى زۆری بیرەکان تەواو بوونە و کەوتووەتە خزمەت هاووڵاتییان.

لەلایەکی دیکەوە، لەبارەى بودجەى تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکانیش وتى، “ئەو (11 ملیار دینارە)ـى كە لە سنوورى قەزای دەشتى هەولێر بە هەموو ناحیەکانییەوە، بەشێکە لەو خزمەتگوزارییە سەرەتایی و گرنگانەى بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە لە سنوورى قەزاکە جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگارى هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە کە جارێکى دیکە جەخت دەکەینەوە بەرنامەى حکومەتى هەرێم لە گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو شوێنانەیە کە پێویست دەکات زیاتر ئاوڕیان لێ بدرێتەوە و دەستى خزمەتگوزارى و ئاوەدانیان پێبگات.