بۆ رۆژى سێیەم لەسەریەک و بۆ جارى سێیەم، بەموشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر
کەمێک پێش ئێستا، بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرۆمۆ لە چەمچەماڵ ئەوەش سێیەم هێرشى لەسەریەکە لەماوەى سێ رۆژدا.
تائێستا زیانەکانى هێرشەکەى ئەمڕۆ نەزانراون، بەڵام بەپێى زانیارییەکان مووشەکێک ئاراستەى کێڵگەکە کراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى چوارشەممەى رابردوو كاتیۆشایهک ئاڕاسته‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر كرا و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، یه‌ک كاتیۆشا له شوێنێكی نادیاره‌وه ئاڕاسته‌ی كێڵگه‌ی كۆرمۆر كرا، خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه. نیوەڕۆی دوێنێ هەینیش موشەکێکی جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی کامپی مانەوەی کارمەندەکانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.