بە قیست ئۆتۆمبێل دەدرێت بە مامۆستایان

بە قیست ئۆتۆمبێل دەدرێت بە مامۆستایان

شوبات 17, 2023 15:18
بە قیست ئۆتۆمبێل دەدرێت بە مامۆستایان
0

لایک

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل رێککەوتون بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان بەپێشەکی کەم و قیستی درێژخایەن.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی بەمیدیاکانی راگەیاندووە: وەکو هەر سێ لقی هەولێر و دهۆک و سلێمانی لێکتێگەیشتنی فەرمیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل کردووە و مامۆستایان دەتوانن لەچوارچێوەی مەرج و رێنماییەکان داواکاری پێشکەش بکەن.

وتیشی: رێککەوتنەکە لەگەڵ كۆمپانیای باجگر و بانکی جیهاندا ئیمزاکراوە و مامۆستایان دەتوانن ئۆتۆمبێلەكانی جۆری جێلی (جۆری قەمەرە و ئۆتۆمبێلی بەرز) بەشێوەی قیست رابکێشن، کە نرخی ئۆتۆمبێلەکانیش لە کۆمپانیا 1000 دۆلار لە نرخی فرۆشتنی فەرمی هەرزانترن.

رونیشیکردەوە، ئەگەر کەسێک بیەوێت ئۆتۆمبێل بە قیست رابکێشێت پێویستی بە تاپۆی خانو نیە و تەنها دوو کەفیلی پێویست دەبێت.

En az 10 karakter gerekli