بە دەیان فڕۆكەی جەنگی عێراق لەكارکەوتوون

بە دەیان فڕۆكەی جەنگی عێراق لەكارکەوتوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بە دەیان فڕۆكەی جەنگی عێراق لەكارکەوتوون
0

لایک

پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگی عێراق لەکارکەتوون و پێویستییان بە چاککردنەوە هەیە.

 

 

عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگی، لە چەند بنکەیەکی ئاسمانی لەکارکەتوون، داوای لە وەزارەتی بەرگری کرد، بودجەی پێویست بۆ چاککردنەوەیان تەرخان بکات.

 

زۆربەی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، دروستکراوی وڵاتانی ئەمەریکا، رووسیا و کۆریای باشوورن.

 

ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر، جومعە عناد، وەزیری بەرگری عێراق هەواڵی لەکارکەوتنی ژمارەیەک فڕۆکەی ئێف16 بەردرۆخستەوە.