بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی سودی بانکی، نرخی نه‌وتی خاو له جیهان به‌راورد به چه‌ند رۆژی رابردوو دابەزینی تۆمارکرد.
بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی سودی بانکی، ئه‌مڕۆ دووشەممە نرخی نه‌وتی خاو له بۆرسه‌ی جیهانی به‌راورد به چه‌ند رۆژی رابردوو دابەزی، به‌جۆرێک له‌ئێستادا به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت به 102 دۆلار‌و 49 سەنت و به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی تێكساسیش به 93 دۆلار‌و 87 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی سودی بانکی، کە بازرگانان باوەڕیانوایە دەبێتەهۆی سستبوونەوەی بازاڕەکان و لە ئەنجامیشدا خواست لەسەر کڕینی نەوت کەمتر بووەتەوە.