سەرۆکوەزیرانى عێراق بریاریدا، نەجم جبوورى، پارێزگارى نەینەوا ئەرکەکانى قەزای سنجار بەڕێوەببات. بڕیارە رۆژى پێنجشەممە وەکو یەکەم رۆژ لە قەزای سنجار ئەرکى کاروبارى ئیدارى شنگال بەڕێوەببات.
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی سێشەممە 26ـی نیسانی 2022، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاریداوە، نەجم جبوورى پارێزگارى نەینەوا سەرپەرشتیی کاروبارە ئیدارییەکان بکات و وەکو قایمقام قەزاکە بەڕێوەببات.
راسپاردنی نەجم جبوورى وەکو قایمقامى قەزای سنجار لەکاتێکدایە، دوو هەفتەیە گرژییەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی یەبەشە لە سنجار زیاتر بووە. چەند جارێک تەقەکردن لە نێوان هەردوولادا روویداوە. شەوی رابردووش هێزێکی زۆری سوپای عێراق رەوانەی سنجار کران.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت