بە بڕیاری سەرۆكوەزیران زەوی بەسەر چینێک دابەشدەكرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بە بڕیاری سەرۆكوەزیران زەوی بەسەر چینێک دابەشدەكرێت

بە بڕیاری سەرۆكوەزیران زەوی بەسەر چینێک دابەشدەكرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بە بڕیاری سەرۆكوەزیران زەوی بەسەر چینێک دابەشدەكرێت
0

لایک

دابەشكردنی زەوی بەسەر كارمەندانی هێزە ئەمنییەكاندا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرۆك وەزیران فەرمانیكرد شارێكی نیشتەجێبوونیان بۆ دروستبكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانیكرد زەویی نیشتەجێبوون بەسەر كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕەدا دابەشبكرێت.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، فەرمانیكردووە ئەو زەوییانەی بۆ كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسڕە تەرخانكراون، بكرێن بە شارێكی نیشتەجێبوون و زەوییەكان بەسەر كارمەندانی هێزە ئەمنی و سەربازییەكاندا دابەشبكرێن.