بەڤیدیۆ.. لە چین فڕۆکەیەک بە 132 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە
1

لایک

لە چین فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی چاینا ئیستێرن، کە 132 سەرنشینی هەڵگرتبوو کەوتەخوارەوە.

لە راگه‌یاندراوێكدا کە لەلایەن فەرمانگەی فڕۆکەوانی مەدەنی چینەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە فڕۆکەکە کە 132 سەرنشینی هەڵگرتبوو لەوانەیش نۆیان تیمی فڕۆکەوانیەکە بوون، لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری گوانگشی جوانگ لە باشووری ئەو وڵاتە کەوتەخوارەوە.

فڕۆکەکە کە لە ناوچەی شاخاوی گوندەواری شارۆچکەی تینگ لە شاری ڤوکۆو کەوتووەتە خوارەوە، گەشتی بەرەو گوانگکۆو-ی ناوەندی ویلایەتی گوانگدۆنگ کردووە.

ئەو فڕۆکەیە کە لە جۆری Boeing 737 بووە 123 گەشتیار و نۆ تیمی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو.

لەو شوێنەی فڕۆکەکە کەوتووەتەخوارەوە دوکەڵ بەرزبووەتەوە و لە میانی کارەکانی گەیشتن بە پاشماوەی فڕۆکەکە لە دارستاندا پارچەکانی دۆزراوەتەوە و، دیمەنەکانیش لە ئینتەرنێتدا بڵاوکراونەتەوە.

بەرپرسی فەرمانگەی فڕۆکەوانی مەدەنی چین، کو تاۆ، لە 19ی شوباتدا باسی لەوە کردبوو کە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی چین زیاتر لە 100 ملیۆن کاتژمێر فڕینیان بەبێ هیچ رووداوێک ئەنجامداوە.

لە ساڵی 2010دا، لە شاری ییچون لە ویلایەتی هێیلۆنگجیانگ لە باکووری خۆرهەڵاتی چین، فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە 42 کەس گیانیان لەدەستدا.