بەڤیدیۆ: ئەردۆغان لەبارەی تۆپبارانەکەی زاخۆ دوا

بەڤیدیۆ: ئەردۆغان لەبارەی تۆپبارانەکەی زاخۆ دوا

شوبات 5, 2023 23:05
بەڤیدیۆ: ئەردۆغان لەبارەی تۆپبارانەکەی زاخۆ دوا
1

لایک

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی تۆپبارانەکەی گوندی پەرخ ـی سەر بە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، “ئامانج لە هێرشەکە تێکدانی پەیوەندییە ئەرێنییەکانی عێراق و تورکیایە”.

لەمیانی بەشداریکردنی لە دیداری کراوەی رۆژنامەوانان لە کەناڵی تەرەتە ـی کەناڵی فەرمی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بە دواهەمین بابتە رۆژەڤەکان دا و لەسەر پرسیارێک ئاماژەی بە رووداوی تۆپبارانەکەی دهۆک دا و وتی، “ئێمە ئاشنای ئەو جۆرە کردەوە تیرۆریستییانەی پەکەکە/یەپەگە/پەیەدە ـین. رووداوەکەمان بۆ ئەمریکییەکان و رووسەکان باسکردووە و پێمان راگەیاندووە کە دۆخەکە بەو جۆرەیە و نەکەونە نێو ئەو یارییە”.

هاوکات سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند کە قسەیان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق کردووە و وتیشی، “هەمان شتیشمان بە برا و هاوڕێیانمان لە عێراق وتووە. پێمان راگەیاندووە کە ئاگاداری لێدوانەکانتان بن. ئەنجامدانی کارێکی لەو جۆرە لەلایەن تورکیاوە دەرهەق بە هاورێ و دۆستەکانی مەحاڵە”.

ئەردۆغان ئاماژەی بە بکەری رووداوەکە دا و وتی، “ئێمە ناتوانین شتێکی لەو جۆرە بکەین. ئەم کردەوەیە یەکێکە لەو کردەوانە کە لەلایەن رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە ئەنجام دەدرێت. ئامانج لێی تێکدانی پێشهاتە ئەرێنییەکانی نێوان تورکیا و عێراقە”.

دەربارەی هەڵوێست و لێدوانەکان لەلایەن بەرپرسانی عێراق، سەرۆککۆماری تورکیا وتی، “لە عێراق برا و دۆستمان هەن کە خاوەن بیرکردنەوەی تەندروستن و روونکردنەوە باشیان دا. بەڵام بەداخەوە هەندێکیشیان بە پێچەوانەوە روونکردنەوەیاندا”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی بەشدارینەکردنی عێراق لە یارییەکانی هاوسۆزی ئیسلامی کرد کە بڕیار وایە لە قۆنیاـی تورکیا ئەنجام بدرێت و وتی، “یەکێک لەو  لێدوانە نەرێنییانە ئەوەبوو کە عێراق بەشداریی لە یارییەکانی هاوسۆزی ئیسلامی ناکات کە بریار وایە لە کۆنیا ئەنجام بدرێت. قسەم لەگەڵ هاوکارانی خۆمان کردووە بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ لایەنی عێراقی بکرێت بۆ ئەوەی هەنگاوێکی لەوجۆرە نەگرنەبەر. چونکە دەمانەوێت عێراق بەشداریی لە یارییەکان بکات”.

لەکۆتاییدا سەرۆککۆماری تورکیا وتیشی، “بەناوی وڵاتەکەمەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەوانە دەکەم کە لە رووداوەکە گیانیان لەدەستدا. جارێکی دیکە رووی راستەقینەی پەکەکەـمان بۆ دەرکەوت”.

چی روویدابوو؟

رۆژی چوارشەممە 20ـی 7ـی 2022، لە ئەنجامی تۆپبارانێک بۆ ناوچەی گەشتیاری هاوینەهەواری گوندی پەرەخ لە سنووری ناحیەی دەرکار ـی سەر بە زاخۆ، 9 کەس گیانیان لەدەستدا کە گەشیاری باشووری عێراقن و 31 کەسی دیکەش برینداربووبوون.

حکومەتی عێراق تۆمەتی تۆپبارانکردنی خستەئەستۆی تورکیا، لەبەرامبەردا تورکیا رایگەیاند کە تۆپبارانەکە پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە.