بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ بانکی رافیدەین دیاریدەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ بانکی رافیدەین دیاریدەکرێت

بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ بانکی رافیدەین دیاریدەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ بانکی رافیدەین دیاریدەکرێت
0

لایک

بە فرمانى ئەمیندارێتیى گشتیى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بەڕێوەبەرى گشتیى بانکى رافیدەین گۆڕدرا. بەوتەى ئەندامێکى لێژنەى دەستپاکیى پەرلەمانى عێراقیش ئەو گۆڕانکارییە پەیوەندیی بە دۆسیەى “دزینى” 2.5 ملیار دۆلارەکەوە هەیە و هەفتەى داهاتوو بەرپرسی دیکەش لەسەر هەمان دۆسیە لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە.

بەگوێرەى نووسراوێک کە لە 20ى تشرینى دووەمى 2022، لەلایەن حەمید غزى، ئەمیندارى گشتیى ئەنجومەنى وەزیران دەرکراوە، بڕیاردراوە بە دانانى د. عەلى کەریم حوسێن، لە شوێنی عەبدولحەسەن جەمال عەبدوڵـڵا لە پۆستى بەڕێوەبەرى گشتیى بانکى رافیدەین.

دانانى بەڕێوەبەرى گشتیى بانکى رافیدەین لەدواى ئەوە هات کە لە ماوەى دوو مانگى رابردوودا دەستەى دەستپاکیى عێراق لێکۆڵینەوەى دەستپێکرد لەبارەى دزرانی 2.5 ملیار دۆلارى هەژمارى بانکى سپاردەى دارایی بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى باجى عێراق لەو بانکە.