بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی 28 هەڵی کاری راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی 28 هەڵی کاری راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی 28 هەڵی کاری راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی 28 هەڵی کاری راگەیاند
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی 28 هەڵی کاری دامەزراندنی راگەیاند کە بە شێوەی گرێبەست دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 6ـی 2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە کە 28 هەڵی کاری دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست دابین دەکرێت بۆ بەشەکانی یاسا، ئەندازیاری، ئابوری، ئامار و ژمێریاری و رووپێوی.

هاوکات بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەداوە کە  فێرخوازان بەشێوەی ئۆنلاین دەتوانن فۆرمی داواکارییەکە پڕ بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە باس لەوە کراوە کە هەر کەسێک بڕوانامەی بەکالۆریۆس یاخود ئامادەیی هەبێت دەتوانێت فۆرمەکە پڕ بکاتەوە.