درەنگانی شەوی رابردوو خۆپیشاندەرانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەردەم بینای پەرلەمان خێوەتیان هەڵکرد و بەردەوام دەبن لە دەڕبڕینی ناڕەزایی لەبەردەم کاندیدکرانی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق کە لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە کاندیدکرابوو.
دوێنێ شەممە 30ـی 7ـی 2022، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر روویان لە ناوچەی سەوز ـی بەغداد کرد و سەرەڕای هەبوونی بەربەستی ئەمنی گەیشتنەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و تاوەکو ئێستا لەوێن.
هەر دوێنێ نوسینگەی موقتەدا سەدر رایگەیاند کە خۆپیشاندەران بەمەبەستی دەڕبڕینی ناڕەزایی لەوێ دەمێننەوە.