لە کاتژمێر 02:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقی گرتووەتەوە، کەشناسیی عێراق هۆشداریی دابوو لە شەپۆلی خۆڵبارینەکە بەڵام چاوەڕوانی نەدەکرد بەو شێوەیەی ئێستا بێت.
کەشناسیی عێراق بە “بەهێزترین شەپۆلی خۆڵبارین” ناوی بردووە لەماوەی ئەمساڵ و ساڵی رابردوودا. کەشناسی عێراق رایدەگەیێنێت،لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە وردە وردە خۆڵبارینەکە بەرەو نەمان دەچێت.
بەپێی وتەی کەشناسیی عێراقە، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ئێستا رووی لە عێراق کردووە، لە ماوەی ئەمساڵ و ساڵی 2021دا “بەهێزترین شەپۆلی خۆڵبارین”ە.
کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوە کردوە، پێشبینی دەکرێت ئەو شەپۆلە قۆناغ بە قۆناغ ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کەمبێتەوە، پلەی گەرما دادەبەزێت، بەڵام ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە زیاتر لە وەرزی بەهاران دەبێت و ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.