بەهۆی پەلاماری هێزەکانی ئیسرائیل 3 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی پەلاماری هێزەکانی ئیسرائیل 3 کەس گیانیان لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەهۆی پەلاماری هێزەکانی ئیسرائیل 3 کەس گیانیان لەدەستدا
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، بەهۆی پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە شاری جەنین لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، سێ فەڵەستینی کوژران.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەداوە کە کە لە ئاکامی پەلاماری هێزەکانی ئیسرائیلدا، سێ فەڵەستینی کوژراون و هەشت فەڵەستینی دیکەش بریندار بوون.


بە گوتەی شایەتحاڵەکان، سەربازانی ئیسرائیل، هەڵیانکوتاوەتە سەر شاری جەنین و دەستڕێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە کە چوار فەڵەستینی تیادا بووە.

هاوکات دوای رووداوەکەش رووبەڕووبوونەوە لە نێوان فەڵەستینییەکان و سەربازانی ئیسرائیل روویداوە و سەربازەکان بە گولـلەی راستەقینە، گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی گازی، بەرەنگاری فەڵەستینییەکان بوونەوە.


تا ئێستاش دەزگا فەرمییەکانی ئیسرائیل هیچ روونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.