ئهمشهو دوو ژن لە پارێزگای سلێمانی سووتان و گەیەندرانە نەخۆشخانە و تهندروستی یهكێكیان به هۆی زۆری رێژهی سووتانهكهی ناجێگیره.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی، دوو ژن، یەکێكیان تهمهنی 25 ساڵە و ئهوهی دیكه 30 ساڵه، سووتاون، ئێستا گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
ئەو دوو ژنە ویستویانە ئاو بکەنە موبەریدە، بەڵام لە جیاتی ئاو بە هەڵە بەنزینیان تێکردووە و ئاگادارنەبوون.
جگە لەوەی ئاگرەكه کۆنترۆڵکراوە، کەچی تەندروستی یهکێک لە سووتاوەکان نا جێگیرە و ئەوی دیکە تەندروستی جێگیرە.