نووسینگەی تایبەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگهیاند، بەهۆی پەککەوتنی هاتووچۆ و دۆخی کەشوهەوا، بە هەماهەنگ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران بڕیاردرا ئەمڕۆ یەکشەممە بكرێته پشووی فەرمیی.
نووسینگەی تایبەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بهیانی ئهمڕۆ بڵاویكردهوه، “بەهۆی پەککەوتنی هاتووچۆ و دۆخی کەشوهەوا، بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەماهەنگ لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە پشووی راگەیاند”.
ئەمەش لە كاتێكدایه، لە شەوی رابردوەوە شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم کردووە و درهنگانی شهوی رابردووش لهسهنتهری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بهفرباری و بهشێكی زۆر رێگهوبانهكان گیراون.