نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كه‌ركوک ئاشكرایان كرد كه به‌هۆی خۆڵبارین و هه‌ناسه‌ته‌نگییه‌وه پێنج هاووڵاتی له سنووری پارێزگاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەگوێرەی دواین ئاماری نه‌خۆشخانه‌كانی شاری كه‌ركوک له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا به‌هۆی خۆڵبارین و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه 83 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی كردووه.
هاوکات، له شارۆچكه‌ی خورماتوو هه‌ر له سنووری شاری كه‌ركوک به‌هۆی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی خۆڵبارین پێنج هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شایەنی باسه له دوێنێ پێنجشەمه‌وه شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم و به‌شێكی زۆری شاره‌كانی عێراقی گرتووەته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئاستی بینین تاڕاده‌یه‌كی زۆر کەمبووەته‌وە، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه هاووڵاتییه‌كی زۆری سه‌رجه‌م شاره‌كان به‌هۆی تووشبوونیان به هه‌ناسه‌ته‌نگی و دروستبوونی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه رووله نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن.