بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغداد راگیران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغداد راگیران

بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغداد راگیران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغداد راگیران
0

لایک

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگیران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20-04-2022، ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیا گەشتیارییەکان و گەشتیارانی ئاگادار کردەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە راگیراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوا و مەودای بینین، هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

لە دوێنێوە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین عێراقی گرتووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.