بەهۆی خراپی کەشوهەواوە فڕۆکەخانەی نەجەف گەشتەکانی رادەگرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەهۆی خراپی کەشوهەواوە فڕۆکەخانەی نەجەف گەشتەکانی رادەگرێت

بەهۆی خراپی کەشوهەواوە فڕۆکەخانەی نەجەف گەشتەکانی رادەگرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بەهۆی خراپی کەشوهەواوە فڕۆکەخانەی نەجەف گەشتەکانی رادەگرێت
0

لایک

نووسینگەی بەڕێوبردنی فڕۆکەخانەی نەجەف بڵاویکردەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و کەمبوونەوەی مەودای بینین، بەهۆی تەمومژەوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ماوەیەکی کاتی راگیراون.

فڕۆکەخانەی نەجەف راشیگەیاند، گەشتکردن لە کەشوهەوای ئێستادا مەترسیدارە، هەر بۆیە گەشتەکانیان تا رەوینەوەی تەمومژ و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە رادەگرن.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ 04ـی کانوونی یەکەمی 2022، فڕۆکەخانەکانی هەولێر(ئەربیل) و بەغداد بەهۆی تەمومژەوە گەشتەکانیان بۆ ماوەیەکی کاتی راگرت.

چەند رۆژێکە تەمومژ ناوچەکانی هەرێم و عێراقی گرتووەتەوە و ئاستەنگی بۆ گەشتە ئاسمانییەکان و هاتووچۆ دروستکردووە.