بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا پارێزگایەکی عێراق ئەمڕۆی کردە پشوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا پارێزگایەکی عێراق ئەمڕۆی کردە پشوو

بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا پارێزگایەکی عێراق ئەمڕۆی کردە پشوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا پارێزگایەکی عێراق ئەمڕۆی کردە پشوو
0

لایک

پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ئەمڕۆ پێنج شەممە دەوامی فەرمانگەکان کرایە پشوو.

نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای نەینەوا راگەیاندنێکی لەبارەی خراپی کەشو هەوا و دەوامی فەرمانگەکان بڵاوکردەوە.

ئاماژەی بەوەکردەوە، بەهۆی خراپی کەشو هەواوە ئەمڕۆ پێنج شەممە (7/4/2022) دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگا کرایە پشوو.

باسی لەوەشکردوە، پشوەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و پێویستە پەیوەست بن بە دەوام کردنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر کەشناسی عێراق هۆشداری لە گەردەلولی خۆڵ بارین لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێم دابوو، ئاماژەی بەوەشکردبوو، گەردەلولەکە تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی شەممەی داهاتو بەردەوام دەبێت.