ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ کە تائێستا بەردەوامیی هەیە، چەندین گەڕەک و شەقامی بەغدادی پایتەخت ژێرئاو کەوتوون.
لەمیانی باران بارینی بەخوڕی بەیانی ئەمڕۆ لە بەغداد و داخرانی رێڕەوەکانی ئاوەڕۆ، چەندین شەقام و گەڕەکی بەغداد بەڕووی هاتووچۆدا داخران.
هاوکات، شارەوانی بەغدادیش پڕۆسەی کێشانەوەی ئاو لە شەقامە سەرەکییەکانی پارێزگاکە دەستیپێکردووە.
