بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد چەند بەرپرسێک لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد چەند بەرپرسێک لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد چەند بەرپرسێک لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد چەند بەرپرسێک لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە
0

لایک

بە هۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد هەریەکە لە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە و بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانە و بەڕێوەبەریی گشتیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ” محەمەد شیاع سوودانی سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادی کردووە و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەریی گشتیی لێکۆڵینەوەی تاوان و سکرتێری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کۆبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ”لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی هەریەکە لە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە و بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانە و بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی، ئەمەش پاش ئەو دوو ئاگرەی لە فڕۆکەخانەکە کەوتنەوە”.

ئاشکراشی کرد، “محەمەد شیاع سوودانی فەرمانی کردووە لێکۆڵینەوەی تەواو لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان و هۆکاری دووبارەبوونەوەیان لە ماوەی دوو رۆژدا ئاشکرابکەن”.


ئەمە لە کاتێکدایە لە دوو رۆژی رابردوودا ئاگرێکی گەورە لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کەوتەوە و بەهۆیەوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ماوەیەک راگیران، بەیانی ئەمڕۆش جارێکی دیکە ئاگر لە ناو یەکێک لە، هۆڵەکانی فڕۆکەخانەکەدا کەوتەوە.