بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی. ئەمڕۆ یەکشەممە 25-12-2022، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی گەیشتە 155 هەزار و 500 دینار.
شارەزایانی ئابووری هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ پشووەکانی سەری ساڵ و داخستنی بانکەکان دەگەڕێننەوە. هۆکارێکی دیکەش گوشاری ئەمریکایە لەسەر عێراق کە دەڵێت پارە بەهەدەر دەدرێت.
رۆژی 11ی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار لە ئەمساڵدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 150 هەزار دیناری عێراقی.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ بانکی رافیدەین رایگەیاند، ده‌ست به فرۆشتنی دۆلار به هاووڵاتیان دەکرێت به‌هه‌مان نرخی بانكی ناوه‌ندی و بۆ هه‌ر 100 دۆلار بڕی 146 هه‌زار و 500 دینار وه‌رده‌گرن.