ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەهای هەر 100 دۆلارێک بووە بە 160 هەزار و 500 دینار.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخەکەی لە 165هەزارەوە بۆ 160 هەزار و 500 دینار دابەزی و بەمەش نزیکەی پێنج هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
دابەزینی بەهای دۆلار لە دوای بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق هات بە دوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی و دانانی پارێزگارێکی دیکە.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر دینار بەرزبووەوە و لە ماوەی هەفتەی رابردووشدا گەیشتە بەرزترین ئاستی، کە 100 دۆلار بەرامبەر بە 168 هەزار زیاتر بوو.