بەناو بەرپرسی باکووری بەغداد (داعش) لە پارێزگاکە کوژرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەناو بەرپرسی باکووری بەغداد (داعش) لە پارێزگاکە کوژرا

بەناو بەرپرسی باکووری بەغداد (داعش) لە پارێزگاکە کوژرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەناو بەرپرسی باکووری بەغداد (داعش) لە پارێزگاکە کوژرا
0

لایک

فەریق روکن ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە بەناو بەرپرسی باکووری بەغداد لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە قەزای تارمیەی سەربە پارێزگای بەغداد کوژرا.

ناوبراو تایبەت بە ئۆپەراسیۆنەکە بە میدیاکارانی راگەیاند، “هێزە ئەمنییەکانمان توانیان بەناو دوو تیرۆریستی (ئیداری و سکرتێری گشتی باکووری بەغداد) لە باخێکی سەربە قەزای تارمیە کوژران”.

ئەوەش هاتووە، لەکاتی رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، ئەو دوو تیرۆریستە بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو خۆیان تەقاندووەتەوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لە بەرەی سوپای عێراق تۆمارنەکراوە.