شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسێکی باڵای ناو رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە بەناو بەرپرسی ئیداری ویلایەتی باکووری بەغدادە، لە پارێزگای بەغداد دەستگیرکرا.
شانەکە راشیگەیاندووە، “لە ئەنجامی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەلایەن هێزەکانی هەواڵگری، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لێژنەی لێکۆڵینەوە و ئەمنیی مەیدانی سەربە لێژنەکانی حەشدی شەعبی لە بەغدادی پایتەخت، تیرۆریستێک دەستگیربکەن کە بەناو بەرپرسی ئیدارەی ویلایەتی باکووری بەغداد بووە لە ناو رێکخراوی تیرۆریستی داعش”.
شایەنی باسە، بەپێی بڕیاری دادوەر لە ماددەی 1/4ـی تیرۆری یاسای سزادانی عێراقی، سزای زیندانی تاهەتایەر بەسەردا سەپێندرا.