ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی شەفەق نیوز لەزاری سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیتانی عێراق بەم نزیکانە سەردانی ئەمریکا دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی شەفەق نیوز لەزاری سەرچاوەیەکەوە وەرگیراوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاندووە، “مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بڕی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، بەم نزیکانە سەردانی ئەمریکا دەکات، لە پێناو بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان”.
ئامانج لە سەردانەکەی کازمی بریتییە لە تاوتوێکردنی پێشهاتە سیاسیی و تەحەدیاتەکان لەسەر ئاستی ئەمنیی و ئابووری و وەرگرتنی رای گشتی لەسەر قەیرانەکانی ئەم دواییە.