بەفەرمی شوێنگرەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان دیاریکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەفەرمی شوێنگرەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان دیاریکرا

بەفەرمی شوێنگرەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان دیاریکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەفەرمی شوێنگرەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان دیاریکرا
0

لایک

دوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری پێشووی سامانە سرووشتییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 29-05-2022، بەفەرمی شوێنگرەوەکەی دیاری کرا و دەستبەکاربوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە رێوڕەسمێکدا کە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تیایدا ئامادەبوو، کەمال محەمەد بەشێوەیەکی فەرمی بە وەکالەت لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەستبەکاربوو و ئەرکی راییکردنی کاروبارەکانی وەزارەتی لە ئەستۆ گرت.

ئەوەش هاتووە، هەر لە رێوڕەسمەکەدا د. ئومێد سەباح، پاڵپشتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکاکەت دەربڕی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە هەردوو ئەرکەکەیدا.

پێشتر لە راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ئاماژە بەوەدرابوو کە لەماوەی رابردوودا باری تەندروستیی دکتۆر کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندینجار بە مەبەستی چارەسەری مۆڵەتی وەرگرتووە، ئێستاش دووبارە بە مەبەستی چارەسەر بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لە بەر ئەم هۆیە بە ویستی خۆی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کرد.

د. کەمال ئەترووشی، وەزیری پێشووی سامانە سرووشتییەکان