فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کەرتی ره‌سافه‌ی به‌غداد كچێكی رفێندراویان رزگاركردووه و رفێنه‌ره‌كانیشیان ده‌ستگیركردووه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزێك له شانه‌ی رفاندنی فه‌رمانده‌یی به‌غداد، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی فه‌رمانده‌یی هه‌واڵگری و ئاسایش، توانیویانه كچێكی رفێندرا‌و رزگار بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، “رزگاركردنی ئه‌و کچە دوای ئه‌وه هات كه زانیاری گه‌یشتووه‌ته هێزه ئه‌منیه‌كان له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه دوو تۆمه‌تبار كچێكیان رفاندووه، ده‌ستبه‌جێ تیمێكی كاری هاوبه‌ش پێكهێنرا، و چوونه شوێنی دیاریكراو و له بۆسه‌یه‌كی تونددا له‌گۆڕه‌پانی مه‌وال له شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین توانیان دوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه، تۆمه‌تباره‌كان دانیان به شوێنی ئه‌و كچه رفێندراوه‌دا ناوه كه له یه‌كێک له ماڵه‌كانی ناوچه‌ی (سه‌بع القصوری) لە رۆژهه‌ڵاتی به‌غدادی پایته‌خت حه‌شاریان داوه”.
جێی باسە، له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون بۆئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.