بەغداد.. هێرشی چەکداری کرایەسەر ئەفسەرێکی پلە باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەغداد.. هێرشی چەکداری کرایەسەر ئەفسەرێکی پلە باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ

بەغداد.. هێرشی چەکداری کرایەسەر ئەفسەرێکی پلە باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بەغداد.. هێرشی چەکداری کرایەسەر ئەفسەرێکی پلە باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ
0

لایک

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە ئاژانسی سۆمەریە نیوزی راگەیاند، عەمید حوسێن جادم بەهادلی، بەڕێوەبەری ژمێریاری ئاسایشی فیدڕاڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، لە هەوڵێکی کوشتن لە شاری بەغداد رزگاری بووە.

ئەوەش هاتووە، “عەمید حوسێن جادم بەهادلی، بەڕێوەبەری ژمێریاری ئاسایشی فیدڕاڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە هەوڵێکی کوشتن لەلایەن کەسوکاری ناوبراوەوە رزگاریبووە”.

شایەنی باسە، ناوبراو لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لەلایەن کەسوکارەکەیەوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی گوللـەباران کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لە ناوبراو تۆمارنەکراوە.