ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، دوای به‌ڕێوه‌چوونی یاری تۆپی پێی نێوان دوو تیپ، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هانده‌ران هه‌ردوولا روویدا و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێک كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
یارییەکە له‌نێوان دوو تیپ له یاریگای كه‌رتی 42ی ناوچه‌ی سه‌دری به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له‌ناو یاریگاكه شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ دروستبوو و له ئه‌نجامیشدا هانده‌رانی هه‌ردوولا به‌چه‌قۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
لە ئەنجامدا سێ كه‌س له رووداوه‌كه برینداربوون و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه، به‌ڵام كه‌سێک كه چه‌قۆ به‌ر ملی كه‌وتبوو و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.