له مانه‌ی چالاكییه‌كی ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق، هه‌وڵی فرۆشتنی منداڵێک لەلایەن دایک و باوکییەوە بە 5 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، پووچەڵکرایه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌یه رایگه‌یاند، به‌پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و له رێگه‌ی بۆسه‌یه‌كی تونده‌وه باوكێک ده‌ستگیركرا، كه له‌رێگه‌ی سۆشیاڵ میدیاوه منداڵه‌كه‌ی بۆ فرۆشتن نمایش كردبوو.
ئەوەش هاتووە، باوكه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بچێته به‌غداد، باسی له‌وه كردووه، كه “باوكی ئه‌و منداڵه نییه و به 4 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له خانه‌یه‌كی بێسه‌رپه‌رشتان كڕیوویه‌تی”.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌واڵگری عێراق، دوای ده‌ستگیركردنی، تاوانبار قسه‌كانی گۆڕیووه و دادوه‌ر منداڵه‌كه‌ی راده‌ستی خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان كردووە.
