لەیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی 2019 بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر دەسەڵاتی وڵات، دووبارە خۆپیشاندان لە بەغدادی پایتەخت دەستیپێکردەوە.
خۆپیشاندەران کە بەشێکی زۆریان لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئامادەبوون، بە هاڵگرتنی ئاڵای عێراق و بە دروشمی “خوێنمان و گیانمان بە فیدای عێراق بێت” بەرەو گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغداد بەڕێکەوتن.
بڕیارە کۆمەڵێکی دیکەی خۆپیشاندەران لە کەرتەکەی دیکەی بەغداد لە گۆڕەپانی نوسور کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 تێدەپەڕێت؛ خۆپێشاندەران چەندین داواکارییان هەبوو، یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانیان هەڵبژاردنی پێشوەختەبوو.