بەغداد.. حاڵەتێکی نوێی مردن بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

بەغداد.. حاڵەتێکی نوێی مردن بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەغداد.. حاڵەتێکی نوێی مردن بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە بەغداد کەسێک بەهۆی تای خوێنبەربوون مردوە و چوار کەسی دیکەش توشی نەخۆشییەکە بوون، هەروەها لە زیقاریش چوار کەس تووشی هەمان نەخۆشی بوون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، ئەمڕۆ لە بەغداد چوار کەسی دیکەش تووشی  تای خوێنبەربوون بوون و کەسێکیش بەهۆی نەخۆشییەکە مردووە.

ئەوەش هاتوە، هەروەها لە زیقار چوار کەس تووشی  تای خوێنبەربوون بوون و کۆی ژمارەی توشبوان لە پارێزگاکەدا بۆ 40 بەرزبووەوە، لەو ژمارەیەش 8 کەسیان مردون، هەروەها 20 کەسیش چاک بوونەتەوە.

تای خوێنبەربوون، پەتایەكی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێكەڵاوبوون و لەڕێی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.