ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی، کوژرانی تیرۆریستێکی خۆکوژی لە باشووری بەغداد راگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “لەمیانی ئۆپەراسیۆنێک و دانانی کەمینێکدا، هێزە هاوبەشەکانی سەربە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد و لیوای 59ـی فیرقەی شەش و فەوجی حەشدی شەعبی(کوڕەکانی تارمیە)، توانرا تیرۆریستێکی خۆکوژ کە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو لە گەڕەکی ئەبو حەمەد شەهاب لە قەزای تارمیە باشووری بەغداد بکوژن”.



جێی باسە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا جگە لە کوژرانی تیرۆریستەکە، هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزە ئەمنییەکان نەکەوتووە.